زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تاکە زانکۆیه لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان خاوهنی کۆگایهكی دیجیتاڵییه كه سەرجەم تێزەکانی دکتۆرا و نامەکانی ماستەری لە (Web of Science) پارێزراون، كه (Web of Science) یەکێکە لە پێشەنگترین داتابەیسی ئەکادیمیی لە جیهاندا، وه له رێگهی ئهم دەستکەوته مێژوویی و وەرچەرخانه گرنگهوه، (٢٧٣) تێز و نامەی خوێندنی باڵای زانكۆ کە ژمارەیهكیان بە زمانی کوردی نووسراون خراوهته (Web of Science)ـەوە.
زانکۆمان لە ئێستا شانبەشانی ئەدەبیاتی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان دەوەستێت و لە ڕێگەی هەمان ئەو سەکۆیانەوە دەدۆزرێتەوە کە زانایان و توێژەرانی جیهان ڕۆژانە بەکاریدەهێنن، لهمهودوا توێژینەوەکانی زانکۆ بهئاسانی دەگەنە توێژهران و خوێنەرانی سەرتاسەری جیهان.
پرۆفیسۆر د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا زانیاری و داتای زیاتر دەخاتەڕوو.
1
13
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پانێڵ و ۆرکشۆپی زانستی بۆ رۆژی جیهانی شەکرە سازکرد
spu.edu.iq/ku/?p=65796
13
بەڕێوەچوونی خولی (٣٧)ەمینی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی …
#sulaimani_polytechnic_univercity #graduation
11
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
لیژنەی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان
بۆ خستنەڕوی کارو چالاکییەکانی لیژنەکە و بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هۆشیارکردنەوە لە مەترسیەکانی مادە هۆشبەرەکان.
بە دروشمی
زانست بۆ هۆشیاری ، هۆشیاری بۆ ژیان ، ژیان بێ مادەی هۆشبەر
1
32
پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی سیمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانی شەکرەی بەڕێوەبرد
spu.edu.iq/ku/?p=65604
12
A study at Sulaimani Polytechnic University (SPU) reviewed the phytochemical composition and medicinal properties of lemon balm (Melissa officinalis). The review highlighted its bioactive compounds and potential antioxidant, antimicrobial, anti-inflammatory, neuroprotective, and cognitive-enhancing effects. The findings emphasize its potential applications in pharmaceutical, nutraceutical, and cosmetic products, while further research is needed to confirm its clinical benefits.
Title: “Bioactive Compounds, Medicinal Benefits, and Contemporary Extraction Methods for Lemon Balm (Melissa officinalis)”
For more information about this study, visit:
doi.org/10.1002/fsn3.70864
#SulaimaniPolytechnicUniversity #SPU #SDG3 #GoodHealthAndWellBeing #MelissaOfficinalis #MedicinalPlants #Phytochemistry #NaturalProducts #Research
23
A study at Sulaimani Polytechnic University (SPU) investigated the phytochemical composition, antioxidant activity, and potential blood glucose-lowering effects of Citrullus colocynthis (bitter apple) fruit extract in 36 patients with type 2 diabetes. The findings showed strong antioxidant activity and a reduction in blood glucose levels following topical application of the extract. However, further controlled clinical trials are needed to confirm its safety and effectiveness.
Title: “Antidiabetic and antioxidant effects of topically applied Citrullus colocynthis extract in type 2 diabetes: A clinical and phytochemical study”
For more information about this study, visit:
sciencedirect.com/science/ar…
#SulaimaniPolytechnicUniversity #SPU #SDG3 #GoodHealthAndWellBeing #DiabetesResearch #Antioxidants #Phytochemistry #NaturalProducts #Research
11
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی (٣٧)هەمینی ئاهەنگی دەرچووانی ڕادەگەیەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە ( ١٩ / ١١ / ٢٠٢٦ ) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئاهەنگێکی شایستەدا پێشوازی دەکات لە خوێندکارە دەرچووەکانی خوولی (٣٧)هەمین و، دەرچوونیان پیرۆز دەکات.
پیرۆزە دەرچوونتان
هەمیشە جێگەی شانازین بۆ زانکۆمان
28
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ خوێندکارەکەی بەشداری لە بیست و حەوتەمین دیداری خوێندکارانی داهێنەر دەکات لە زانکۆی زەیتونە لە وڵاتی ئوردون
spu.edu.iq/ku/?p=65595
21
A study examined online compulsive buying among 367 online buyers in the Kurdistan Region of Iraq, focusing on the influence of heavy social networking and self-discrepancy. The findings showed that heavy social networking was significantly associated with compulsive buying, with upward social comparison partially mediating this relationship.
Title: “Heavy social networking and online compulsive buying: A moderated mediation model”
For more information about this study, visit:
tandfonline.com/doi/abs/10.1…
#SulaimaniPolytechnicUniversity #SPU #SDG12 #ConsumerBehavior #SocialMedia #OnlineShopping #Research
15
بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە کۆمەڵێک لەو مامۆستایانەی کە پلەی پرۆفیسۆریان بەدەستهێناوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ڕۆژی ( ٢٨ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٦ ) لە مەراسیمێکی شایستەداو بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئامادەبوونی پ.د.عەلی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ کۆمەڵێک لەمامۆستایانی زانکۆمان کە پلەی پرۆفیسۆریان بەدەست هێنا ڕێکخرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکردو پاشان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا ستایش و دەستخۆشی ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرد کە ئەم پلەیان بەدەستهێناوە و بە گرنگییەوە باسی لە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە زانستییە کرد و هیوای خواست ببێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ زانکۆ لەڕووی ئەکادیمی و کارگێڕییەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەپای هەوڵ و ماندووبوون و بەدەستهێنانی باڵاترین پلە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان.
17
کۆرسی بنەماکانی کلاسیک کۆنتڕۆڵ لە ئۆتۆمەیشنی پیشەسازیدا
spu.edu.iq/ku/?p=65573
10
ئاگادارییهك له زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی سهبارهت به وەرگرتنی یەکەم و دووەم و سێیەمهكان
فەرمانی زانکۆیی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی یەکەم و دووەم و سێیەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی پەیمانگەکانی زانکۆمان کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووه لە زانکۆمان و لەو زانکۆیانهی بەرامبەر ناوهکانیانه بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧) دهرچوو.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە لەو بەشانەی بەرامبەر ناوەکانیانە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) سەردانی ئهو بهش و پهیمانگهیانه بكهن كه ناویان هاتووهتهوه بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان له رۆژی یهكشهممه رێكهوتی 2026/10/25 بۆ ماوهی 10 رۆژ، لەگەڵ هێنانی سەرجەم پێداویستییەکان کە ئاماژەی پێدراوە.
بۆ بینینی ناوهكان و پیداویستییهكان سهردانی ئهم لینكه بكهن:
spu.edu.iq/ku/?p=65566
22
لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ڕەخساندنی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کرا
ڕۆژی ٢١ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٦ شاندی فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی (د. یاسین ساڵح ) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەیدا شاندەکە لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێشوازییان لێکراو، پاشان کۆبوونەوەی هەردوولا دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەبارەی هەنگاو و ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی سکۆلەرشیپ لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندنی باڵا و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، تیشک خرایە سەر خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکەو ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەدواداچوون و هەنگاوەکانی داهاتوو تاوتوێکران.
35
A study at Sulaimani Polytechnic University (SPU) examined entrepreneurial resilience, absorptive capacity, and new product performance in telecommunications firms in the Kurdistan Region of Iraq. Based on responses from 299 participants, the findings showed that entrepreneurial resilience and absorptive capacity positively influenced new product performance. Marketing agility also improved new product performance and strengthened the relationship between entrepreneurial resilience and performance.
Title: “The Mediating Role of Marketing Agility on The Relationship Between Entrepreneurial Resilience, Absorptive Capacity, And New Product Performance”
For more information about this study, visit:
worldscientific.com/doi/10.1…
#SulaimaniPolytechnicUniversity #SPU #SDG9 #IndustryInnovationAndInfrastructure #Entrepreneurship #Innovation #MarketingAgility #NewProductPerformance #Research
26
بە دروشمی:
(زانست بۆ هۆشیاری، هۆشیاری بۆ ژیان، ژیان بێ ماددەی هۆشبەر) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و کاریگەر بەشدارە لە پڕۆژەیەکی گەورەی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دژی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
ئەم پرۆژەیە هەڵمەتێکی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەزگای میدیایی گەلی کوردستان و چەند دام و دەزگا و ڕێکخراوێکی پەیوەندیدارە.
لەم پرۆژەو هەڵمەتەدا لیژنەی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان لە چوارچێوەی ستراتیجی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ژەهرە ترسناکە کار دەکات بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی ئەم ژەهرەو، ئەم لیژنەیە ستراتیژێکی ڕوونی دارشتووە بۆ لەئەستۆ گرتنی ئەم مەترسییە گەورەیەی ڕووی لە هەرێمەکەمان کردووە.
31
هەلی بەشداریکردن لە ۆرک شۆپی " Erasmus Days" بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
کۆتا ڕۆژی پێشکەشکردن ( ١٢ / ١٠ / ٢٠٢٦ ) کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ
لهم لینكهوه زانیاری بهدهستبهێنه و بهشداری بكه:
spu.edu.iq/ku/?p=65540
15
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەر یەک لە پرۆفیسۆر د. سەرهەنگ سەروەت حەمە و د. هیوا موحسین ئەحمەد دەکات کە لە هەنگاوێکی زانستی و سەرکەوتووی نوێدا هەردوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک باشترین دوو زانای جیهان دەستنیشانکران و ناویان چووە ناو ڕیزبەندی باشترین ٢٪ ی توێژەرانی جیهانWorldꓹs Top 2% Scientists-2026
spu.edu.iq/ku/?p=65534
25










