Dr N.B Khani retweeted
لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەندیی نەگۆڕمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی کچان و ژنان دووپات دەکەینەوە.
بە ڕێزەوە قوربانییانی توندوتیژی بهبير دههێنينهوه و جەخت دەکەینەوە کە دڵنەواییی خێزانەکانیان تەنیا بە سەروەریی یاسا، دادوەری و ڕێگریکردنی یەکجارەکی لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت.
پێشکەوتن، ئاشتی و داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەندە بە تواناسازی و بەشداریکردنی کارای ئافرەتان لە هەموو کایەکانی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارداندا. لەم پێناوەشدا لە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، ناوەندەکانی خوێندن، میدیا و گەنجان بەردەوام دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی، ئاشتیخوازی و ناتوندوتیژی.
سڵاو و پێزانین بۆ هەموو ئەو ئافرەت و چالاکوان و داکۆکیکارانەی لەپێناو یەکسانیدا تێدەکۆشن. با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ کوردستانێکی ئارامتر و دادپەروەرتر کە دوور بێت لە هەموو جۆرە توندوتیژی و ترس و جیاکارییەک.
Dr N.B Khani retweeted
بە سەرسووڕمان و نیگەرانییەکی قووڵەوە ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقمان بيست، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە.
ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەینەوە. ئهزموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە.
هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بنیاتنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی دەستوورەکەیدا، وێڕاى پشتیوانی له پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی یاسا، جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندیی هەولێر ـ بەغدا و چارهسهركردنى كێشهكان، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و لێكگهيشتن بێت.
لەم قۆناغە هەستیارەدا، جەخت لە گرنگیی تهبايى و یەکڕیزیی کوردستانی دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین بە دانایی و بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن. هێز و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هێز و سەقامگیریی عێراقە و ڕێزگرتن لە دەستوور و فيدراڵى، گەرەنتیی داهاتووی هاوبەشمانە.

