بەو خەیاڵەوە کە بچوکترین یادی من لە بیرەوەری تۆدا بوونی نەمابێ دووبارە خۆمت پێ دەناسێنمەوە
ناوی من «فرانز کافکایە»
وا نیشانی هەمووان بدە کە بڕوایان پێ دەکەی بەڵام مەیکە!!
بڕوا بەخۆشتەوە مەکە، دواجار ڕەنگە لەگەرمەی جەنگ بتەوێ ئاشتی بەرقەرار بکەی،ڕەنگە لە باخێکی جوان مەیلی کوشتنی پەپولەکان بکەی،ئەمەیە شەڕی زەمان و خۆت کە لە هەموو ئەوەی ئێستا تیادایت بە تێپەڕینی کات بە درۆت دەخاتەوە..
15
ئێمە لە خانوویەکدا دەژین، کە هەر ڕۆژەو جێیەکی بانەکەی دادەتەپێ، هەر جارە و دیوارێکی درزی تێ دەکەوێ، دەقەڵشێ و لار دەبێ، ناشی ئێمە، بە دیار داتەپینی بان و درزی دیوارەکانەوە، هەتاهەتایێ هەر ئاخ هەڵکێشین و بیرەێک لەبن و بنچینەی خانووەکە نەکەینەوە.
"پەشیوی سپی"
13
ئەوەی لە بری ژاوە ژاو مۆسیقای بوێت،شادی لە بری چێژ، ڕۆح لەبری زێر، کاری داهێنەرانە لەبری بازرگانی، سۆز لەبری گەمژەیی بوێت، لەم جیهانە بێ بایەخەی ئێمەدا شوێنیک نادۆزێتەوە بۆ ژیان.
"هێرمان هێسە"
15
" لە خەیاڵی هەموو مرۆڤێکدا ژیانێکی جوانتر بونیاتنراوە، بەڵام هەرگیز ڕێگەی گەیشتن بەو ژیانە نادۆزێتەوە."
-دۆستۆیڤسکی
1
13
وەک دۆستۆیڤسکی ئەیووت:
ڕەشەبای درۆ هەڵی کردووە و ناتوانی
بیوەستێنیت بەڵام مەهێڵە بە ناوتا بڕوات.
1
13
سەیرترین شت لە شەیتاندا ئەوەیە هەندیجار بۆ ئەوەی سەرکەوێت دەبێت وەک فریشتە یاریبکات، فریشتەش بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت دەبێت وەک شەیتان روخساری خۆی بگۆڕێت و تەلخ و تاریک دەرکەوێت.
12
لە دەستپێکی ژیانتدا هەوڵدەدەی هەموو شت تێبگەی. لە کۆتاییشدا هەوڵ دەدەی لەو هەموو شتە ڕزگارت بێت کە تێیانگەیشتووی.
کافکا
16
