کورد بەشێک نییە لە دونیا! کەس هەست بە بوونی ناکا، نە برای دینیی هەیە، نە ئینسانیی! مەلەکشا وتەنی؛ دەستهەڵگرن، ئێمە خەڵکی دونیا نین.
قسەکردن لەسەر فەلەستین دیفاع کردنە لە خەڵکی مەزڵوم وە خاکی فەلەستین خاکی وەقفی موسوڵمانە، مەککە مەدینە قودس وەقفکراوە بۆ موسوڵمانان.
مێژوو دەڵێت جولەکە کەمینە و مەسیحی و موسوڵمان زۆرینە بوون لە خاکی فەلەستیندا، هەر کەسێکیش پێی وابێ فەلەستین خاکی موسوڵمانان نییە پێی کافر دەبێ.
ئەوەی کوردستانی موهیم کردووە نەوتە، ئەوەی کوردستانی ڕیسوا کردوە نەوتە.
ئەوەی ئەمانەوێ لێی جیا ببینەوە عێراقە، ئەوەی خواخوامانە پێمان بڵێ مرحبا عێراقە.
هەر رۆژێك هێلکەیەکی تازە لە ژێر ناوی ڕاوێژکاری خێزانی و کاوێژکاری بازرگانی هەڵدێت، قور بەسەر ئەو میلەتەی ئەمە ڕاوێژکارەکەی بێ و ئەمسالی وەك ئەمە ببن بە پایەی ڕاگرتنی کۆمەڵگاکەی!
هەبوونی ئەم جۆرە کەسانە لە هەبوونی کچە مۆدێلەکان خەتەر تر و خراپترە لە کۆمەڵگادا، ئەگەر تا کۆتایی 1/2
11
42
9,122
جوانی ئافرەت لای پیاو یەکسان نییە، نەبووە، ناشبێت، بە دەوڵەمەندی پیاو لای ئافرەت،
ماددە ناچوێنرێت بە مرۆڤ، دوو شتی بەراورد نەکراون، تەنها مرۆڤی ئەقڵ بچوك ئەم دوو شتەی پێ یەکسانە، دەکرێ هەر یەکێکیان وەك پێوەرێكی "خۆشەویستی مەصلەحەت" بەکاربهێنرێن ، زیاتر نا.
هەر عەیبە گەنج بیت و گەشتبیتە قۆناغێکی بەرزی خوێندن و تا ئێستا دڵت بە پانێل و ئیڤێنت و سیمیناراتی حیزبی خۆش بێت و ڕێگە بدەیت وەك پاشکۆیەك بەکارت بهێنن بۆ پرکردنەوەی فەراغی هۆڵەکانیان، ئەبێ چەند جیلی تر نەمێنێت بۆ تێگەیشتن لە دزی و گەندەڵی بێ مستەوایی و فەسادی ئەم حیزبانە؟
ئێمە دوو حیزب نەبووین، دوو تاعون بوین، دۆستایەتیی یەکمان بکردایە هەر بە بەدبەختی وڵات تەواودەبو دوژمنایەتیی یەکمان بکردایە هەر بە ماڵوێرانی دوایی دەهات، ئێمە هەمیشە دوو قۆناغمان هەبوە بەپێی مەزاجی سەرۆکەکان میلەت دەبوو یەکێکیان هەڵبژێرێت؛ بە ئاشتی مەملەکەت وێرانبکەین یان بە شەڕ!
1
15
2,053
کوردستان لە لایەن دوژمنەکانییەوە کراوە بە چوار پارچە
لە لایەن کورد خۆیەوە کراوە بە هەزار و دووسەد و چوار پارچە.
دوژمنی یەکەم و کۆتایی کورد هەر خۆیەتی، نوێنەری تورکیا لە ڕێکەوتننامەی لۆزان؛ کوردێك بووە بە ناوی "عیسەمەت ئینۆنۆی" – at Pennsylvania, USA
نە ڕوسەکان هەرچی بکەن ئالاسکا لە ئەمریکا جیادەبێتەوە
نە تورکیا ئیستانبوڵ دەداتەوە بە یۆنان و ڕۆم
نە ئێران تەبرێز دەداتەوە بە ئازەر
هەر بەئەم شێوەیەش نەورۆز جەژنی کوردە و کەس ناتوانێت نکۆڵی ئەوە بکات و بابەتێکە ئەرزی واقعە و تەسبیت و جێگیربووە نەورۆز لە کورد جیاناکرێتەوە!








